وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی لە بەرژەوەندی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەرکرد و دەڵێت" رسوماتی پشتگیری بۆ دەچووان وەرناگیرێت".
ئەمشەو دووشەممە وەزارەتی خوێدندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند" لە پێناو رەخساندنی دەرفەت بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان، بڕیاری لێخۆشبوون بۆ ڕسوماتی وەرگرتنی پشتگیری بۆ بوون بەکارمەندی سەر سندوقی دەنگدان دەرکرا".
ئاماژە بەوەشکراوە، لە چوارچێوەی هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٥ و ئەو رێککارانەی بۆ هەڵبژاردنی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان پەیرەو دەکرێن، بڕیار درا بە بەخشینی رسوماتی داواکردنی پشتگیری بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکان بەمەبەستی پێشکەشکردن بۆ بوون بە کارمەندی سەر سندوق لە رۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.