چوارچێوەی هەماهەنگی: پێویستە هەمو پرسە نیشتمانییەکان بەپێی دەستور چارەسەر بکرێن

چوارچێوەی هەماهەنگی، لە  چارەسەری کیشەکانی هەریم و  بەغداد جەخت لەسەر پێویستی دەرکردنی یاسای نەوت و غاز دەکاتەوە، داواش دەکات هەمو پرسە نیشتمانییەکان بەپێی دەستور و یاسا چارەسەر بکرێن.

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەلان دوای کۆبونەوەیان بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە سەبارەت بە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد رایگەیاند، دەبێت بەپێی دەستور و یاساکانی حوکمڕانی مامەڵە لەگەڵ هەمو پرسە نیشتمانییەکاندا بکرێت.

چوارچێوەی شیعەکان جەختیشدەکاتەوە لە پابەندبوونی حکومەتی فیدراڵی بە پاراستنی مافەکانی هاوڵاتییان و هەوڵە جدییەکان بۆ لابردنی هەمو ئاستەنگەکان.

ئاماژەی بەوەشکردوە پێویستە یاسای نەوت و لە ئەنجومەنی نوێنەران دەربکرێت، چونکە بە خاڵی ناکۆکی چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغداد دادەنرێت. جارێکی دیکەش جەختیان لە  ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا کردوە و داوایان لە هاوڵاتییانی عێراق کرد، کارتی بایۆمەتری دەنگدان نوێ بکەنەوە. 




AM:09:39:03/06/2025