کەشناسی: لە ئەمڕۆوە خۆڵبارین دەست پێدەکاتەوە

دەستەی کەشناسیی عێراق ڕایگەیاند" لە ئەمڕۆوە بەهۆی بەرزبونەوەی خێرایی با لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق، تا ڕۆژی پێنجشەممە بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵ بەردەوام دەبێت"، دەشڵێت" ئەگەری هەیە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا لە هەرێمی کوردستان باران ببارێت." 

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا، پێشبینییەکانی کەشوهەوای عێراق و هەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی چەند پەڵە هەورێك لە ئاسمانی ناوچەکانی باشور، هەروەها لە ئەنجامی چالاکی با، تۆز و خۆڵ لە هەوادا بەرزدەبێتەوە و پلەکانی گەرماش نزم دەبێتەوە." 

لەبارەی سبەی چوارشممە ئەوەی خستوەتەڕو" لە ناوەڕاست و باشوری عێراق ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەرێمی کوردستانیش نیمچە هەوردەبێت، لە ئەنجامی چالاکبونی با، تۆز و خۆڵ بەرزدەبێتەوە و پلەکانی گەرماش هاوشێوەی سێ شەممە بە جێگیری دەمێنێتەوە". 

دەستەکە پێشبینی کردوە، ڕۆژی پێنجشەممە ئاسمانی ناوەڕاست و باشوری عێراق ساماڵ دەبێت، لە هەرێمی کوردستانیش لە بەسیک لە ناوچەکان نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت و ئەگەری هەیە باران ببارێت لە ناوچە شاخاوییە دورەکان هەیە لەگەڵ بونی هەورە بروسکە.




AM:10:22:03/06/2025