کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا خێراتر بوە و لەو ماوەیەدا بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو و لە چەند قۆناغدا دو بنکەی سەربازیان لە ڕۆژهەڵاتی سوریا جێهێشتوە، بەرپرسێکی ئەمریکیش ئاشکرای کرد، ٥٠٠ سەربازیان له سوریا کشێنراونەتەوه.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویکردەوە" هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا له ناكاو له هه‌ر دو بنكه‌ی سه‌ربازیی كێڵگه‌ی نه‌وتی عومه‌ر و كارگه‌ی غازی كۆنیكۆ كشاونه‌ته‌وه".
ڕوانگەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، ئه‌مریكا لە ١٨ی ئایاری ئه‌م ساڵه‌وه به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو و قۆناغ به قۆناغ هێزه‌كانی له‌و دو شوێنه كشاندوه‌ته‌وه، به‌ڵام پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌كه له دو ڕۆژی ڕابردودا خێراتر بووه و ئه‌م كشانه‌وه‌یه گه‌وره‌ترین جموجۆڵی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكایه له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا، لە دوای ڕوخانی دەسەڵاتی ئەسەد.
هاوکات بەرپرسێکی ئەمریکی بۆ پێگەی عەرەبییە ئینگیزی ئاشکرا کردوە، ٥٠٠ سەربازی وڵاتەكەی له سوریا کشێنراونەتەوه و له ماوەی چەند هەفتەی رابردوشدا دوو بنکەی سەربازی داخراون و بنکەی سێیەمیش رادەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات کراوه.