سودانی لەسەر پرسی مووچەی هەرێم لەگەڵ فراکسیۆنی یەکگرتوو کۆبووەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق و جەختی کردەوە لەوەی دەبێت کێشەکان لە چوارچێوەی یاسا و دەستور چارەسەر بکرێت وتیشی" دەرکردنی یاسای نەوت و غاز گرنگە".

نوسینگەی ڕاگەیاندنی، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند" سودانی لەگەڵ شاندی فراکسیۆنی یەکگرتوی ئیسلامی کۆبونەوە، جەختی کردەوە لەوەی پێویستە سەرجەم داواکاری و پێویستی هاوڵاتیان لە سەرتاسەری عێراق جێبەجێبکرێت." 

بەپێی ڕاگەیندراوەکە، سودانی ئاماژەی بەوەکردوە کە پێویستە لە چوارچێوەی یاسا و دەستور پاپەندبونە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بدرێت واتا لە چوارچێوەی یاسایی بودجە و دادگای فیدڕاڵی بێت. 

هەروەها، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کردەوە لە گرنگی دەرکردنی یاسای نەوت و غازی، ئاماژە بەوەشکراوە، دەستکەوتەکانی عێراق لە ڕوی ئاسایش و سەقامگیری و ئابوری گرنگە. 




PM:12:50:03/06/2025