نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا له سوریا، ئاشکرای دەکات، سیاسەتی وڵاتەکەی بەرامبەر بە سوریا گۆڕاوە بەڵام ئەوان بەردەوامن لە پاڵپشتیکردنی هەسەدە وتیشی" هاوپەیمانێتی هەسەدە لە كۆنگرێسی ئه‌مریكا زۆر گرنگه".
تۆم باراك نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا ، له میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئێن تی ڤی، ڕایگەیاند" سیاسه‌ته‌كانی ئێستایان به‌رامبه‌ر به سوریا له سیاسه‌ته‌كانی ١٠٠ ساڵی ڕابردو ناچن، چونكه ئه‌و سیاسه‌تانه سه‌ركه‌وتو نه‌بون. "
نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا له سوریا، جەختیشی کردەوە لەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ''هه‌سه‌ده'' هاوپه‌یمانی واشنتنه و ئه‌و پشتیوانییه‌ی پێشكه‌شیان ده‌كرێت هاوپهیمانێتییەكەیان لە كۆنگرێسی ئه‌مریكا زۆر گرنگه.
وتیشی" ئاڕاستەی پاڵپشتییەکانیان بۆ تێكه‌ڵكردنی هەسەدەیە له‌گه‌ڵ سوپای نوێی سوریا، گرنگە کار بۆ یه‌كخستنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه له‌گه‌ڵ پێكهاته سه‌ربازییه نوێیه‌كه‌ی سوریادا بکرێت".
لەدرێژەی قسەکانی باسی لەوەکرد، هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە کەم دەکرێنەوە لە هەشت بنکە بۆ یەک بنکە، هەروەها، سەرۆکی ئەمریکا، ئامادەیە دەرفەتێکی نوێ بە دیمەشق بدات.