پشووی رۆژانی جەژن راگەیەنرا

پشووی رۆژانی جەژنی قوربان دیاریکرا  و بە پێی خشتەی پشوەکان حکومەتی هەرێم ٤ رۆژ پشوی فەرمی دەبێت.

بەگوێرەی خشتەی پشوەکانی حکومەتی هەرێم کە لە ماڵپەڕی فەرمی حکومەت بڵاوکراوەتەوە، رۆژانی ٦، ٧، ٨ و ٩ـی ئەم مانگە بەهۆی جەژنی قوربانەوە لەسەرجەم دام و دەزگاکان پشووی فەرمی دەبێت و رۆژی ١٠ـی مانگ کە دەکاتە رۆژی سێشەممە دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.

لای خۆشییەوە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بڕیار درا پشووی جەژنی قوربان لە ڕۆژی هەینی ٦ی حوزەیران دەستپێبكات و تاوەكو ١٠ی حوزەیران بەردەوام دەبێت.

ئەمە لە کاتێکدایە نوسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عێراق، بڵاویکرەوە کە ڕۆژی شەممە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دەبێت. 

پێشتر لیژنەی باڵای بنینی مانگ لە سعودیە، ڕۆژی ٦ی مانگی داهاتووی وەك یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاریكرد.





PM:03:34:03/06/2025