پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری پارتی دەم لە باكووری كوردستان و توركیا دەبێتە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا، ئەمەش دوای ئەوەی سری سورەیا ئۆندەر بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.
پەروین بوڵدان، بە یەكێك لە ژنە چالاك و لێهاتووەكانی كورد لە پەرلەمانی توركیا دادەنرێت و یەكێكە لە شاندی دەم پارتی بۆ پڕۆسەی ئاشتی و ئیمرالی، وەك پشكی حزبەكەی بە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا دیاری دەكرێت و پارتی دەم بڕیاری داوە ناوەكەی بداتە سەرۆكایەتی پەرلەمان بۆ دانانی لە پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمان لە جێگەی سری سورەیا ئۆندەر.
ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی تورکیا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی سێ ساڵی ئایندەی ئەم خولە بەڕێوەچوو و هەریەک لە نوعمان کورتوڵموش، بەربژێری ئاکپارتی، ئوغور بایراکتوتان، بەربژێری جەهەپە، جەنگیز چاندار، بەربژێری پارتی دەم، مستەفا جیهان پاچاجی، بەبژێری ئیی پارتی و مەهمەت کارامان، پەرلەمانتاری رێگەی نوێ رکابەریی لەسەر پۆستەکە دەکەن.