پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت" ئەو کەسەی له چوارقوڕنه خه‌سووی خۆی كوشت، ئەمڕۆ لە کاتی دەستگیرکردنی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه له كاتی هه‌وڵدانی هێزه‌كانی پۆلیسی چوارقوڕنه بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له شارۆچكه‌ی چوارقوڕنه خه‌سووی خۆی كوشت و سێ كه‌سی بریندار كرد، تۆمه‌تباره‌كه به ده‌مانچه گولـله‌یه‌كی له‌سه‌ری خۆی داوە و كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمه‌تباره‌كه ناوی (س. س.)ه و له‌سه‌ر رێگای قائید كۆتایی به ژیانی هێناوه.
ئەوەشی خستەڕوو، ئه‌و تۆمه‌تباره دانیشتووی حاجیاوایه و و سێ ڕۆژ پێش ئێستا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵی خه‌زورانی و به‌هۆیه‌وه خه‌سوی خۆی كوشت و چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌و خێزانه‌شی برینداركرد.