ئەمڕۆ سێشەممە حكومەتی هەرێم نرخی كارەبای ٢٤ كاتژمێری لە وەقایعی كوردستان بە فەرمی بڵاوكردەوە.
كاوە عەلی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە" حکومەتی هەرێم لە ئێستادا بە نایاسایی نرخی کارەبای گران کرد و لە وەقایعی کوردستان بڵاویکردەوە، لەكاتێكدا مووچە لە ٣%ی تری ١٠ ساڵی ڕابردوو دەبێت ببڕێت و لە مووچەخۆری بگەڕێنێتەوە".
دەشڵێت" لەلایەکی تر مەترسی دەرەکی زۆرە لەسەر هەرێم، دەبێت بە تەنها هەرێم پشت ئەستوور نەبێت بە پشتیوانی دەرەکی و ئەو بۆشاییە، کە ڕۆژ بە ڕۆژ فراوانتر دەبێت لەگەڵ خەڵک کەمی بکاتەوە".
مانگی ڕابردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم نرخی کارەبای ٢٤ كاتژمێری پەسەند كرد و لە ئێستاشدا لە وەقایعی كوردستان بڵاوکراوەتەوە.