لە بەرواری 2ـی حوزەیرانی 2025،کۆمپانیای China Mobile International"CMI" ـی سنوردار و ئاسیاسێڵ یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان "MoU" واژۆوکرد، بە مەبەستی هاوبەشیکردن لە دابینکردنی پەیوەندیی گشتگیر و چارەسەرە دیجیتاڵیەکان لە بازاڕی عێراقیدا، بە تایبەتیش لە پرسی پەیوەست بە کاراکردنی گەشەی "B2B" و خزمەتگوزاریی کۆمپانیاکاندا. ئەم هەوڵە هاوبەشە دەبێتە هۆی بەرفراوانکردنی وەرچەرخانی دیجیتاڵی لە عێراق.
ئەم هاوبەشیکردنە سەرنج دەخاتەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بە سوودوەرگرتن لە پسپۆڕی کۆمپانیای "CMI" لە بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنە تەکنەلۆجییەکان لە کەرتە جیاوازەکاندا، کە پاڵپشتیکراوە بە نموونەی ڕاستەقینەی بەکارهێنراو. بە ئاوێتەکردنی سەرچاوەکان و شارەزاییان، هەردوو کۆمپانیاکە ئامانجیان بەهێزکردنی بوارە بازرگانییەکانە لە عێراق لەڕێگەی خستنەڕووی چارەسەری باوەڕپێکراو و تایبەتمەند و کارایی بەرزەوە، کە دەبنە پاڵنەری گەشەکردن و کارامەیی زیاتر.
بەڕێز ئەلێکس لی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای China Mobile Internationalلە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند: "کۆمپانیای "CMI" بە خۆشحاڵییەوە کار لەگەڵ ئاسیاسێڵ دەکات بۆ هێنانەکایەی دەرفەتی نوێ لە عێراق. دیدگای هاوبەشمان بۆ بنیاتنانی جیهانێکی دیجیتاڵی پێکەوەبەستراو، بە تەواوی هاوتەریبە لەگەڵ تواناکانی ئەم بازاڕەدا. ئەم هاوبەشییە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونمانە بە باشترکردنی پەیوەندی و ئاڕاستەکردنی وەرچەرخانی دیجیتاڵی و تواناسازی بازرگانی بەرەو پێشەنگایەتیکردنی جیهانی دیجیتاڵی."
بەڕێز عامر سونناع بەڕێوەبەری جێبەجێکار و بەڕێوەبەری کارگێڕیی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند: "ئەم هاوبەشییە خاڵی وەرچەرخانە لە گەشتی وەرچەرخانی دیجیتاڵی لە عێراقدا". هەروەها ئاماژەیدا بە: "شانازی دەکەین بە هاوبەشیکردن لەگەڵ کۆمپانیای "CMI"، ئەم هاوبەشیکردنە نیشاندەری پابەندبوونمانە بۆپێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پەیوەندیی لە ئاستی جیهانیدا وهەروەها چارەسەری تەکنەلۆژی کە پێداویستییە گەشەسەندووەکانی کارە بازرگانییەکان لە ناوچەکە دابیندەکات."
لەڕێگەی ئەم هاوبەشییەوە، کۆمپانیای "CMI" و ئاسیاسێل جەخت لەسەر پابەندبوونیان بە پێشخستنی ڕەوڕەوەی وەرچەرخانی دیجیتاڵی دەکەنەوە بە سوودوەرگرتن لە سەرمایەی شارەزایی هاوبەشی هەردوولا لە خزمەتگوزاریی کۆمپانیاکان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و تەکنەلۆژیا پێشکەتووەکاندا. هاوکات هەردوو کۆمپانیا هەوڵدەدەن پێکەوە کەرەستە و ژێرخانی گونجاو بۆ بازاڕی عێراقی دابینبکەن کە پێویستن بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن لە جیهانێکی تەواو پێکەوەبەستراودا و کار بۆ هاندانی داهێنان و گەشەی بەردەوام لە پیشەسازییە سەرەکییەکاندا بکەن.
(کۆتایی)
دەربارەی ئاسیاسێڵ:
ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکاری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق و ژمارهى بهشدرابووانی نزیکەی 20 مليۆنە. ئاسياسێڵ وەکو یەکەمین کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق و یەکەمین کۆمپانیاشە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی +4G بە کواڵیتییەکی بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابیندەکات و تۆڕەکەشى زیاتر 06.99٪ ـى دانيشتوانى عێراق دهگرێتهوه، ئهمهش وا دهكات كه تۆڕهكهى ببێته بەربڵاوترین تۆڕى مۆبايل بە فراوانترین ڕووماڵەوە لە نێو کۆمپانیاکانی تری پەیوەندی لە عێراق. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015 ــەوە باشترین دابینکاری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کواڵیتی لە عێراق دابیندەکات.
بۆزانیاری زیاتر: www.asiacell.com