تائێستا هیچ وادەیەک بۆ ناردن و دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێم دیار نییە و لە نوێترین پێشهاتیشدا بەغداد چوار مەرجی سەرەکی بۆ بەردەوامی ناردنی مووچە هەیە.
ماڵپەڕی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان لە بابەتێکدا ڕایگەیاندووە" رێكارەكانی ناردنی پارە دەكەوێتە دوای جەژنی قوربان، بڕی ئەو پارەی بڕیارە رەوانەی هەرێم بكرێت ٩٦٠ ملیار دینارە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ بەردەوام بوونی ناردنی پارە بۆ مووچە، بەغداد هەرێم ناچار دەكات بڕی ١٥٠ ملیار دینار داهاتی نانەوتی ناوخۆ رادەستی وەزارتی دارایی بكات، حكومەتی هەرێم دەستبە هەناردەكردنەوەی نەوت بكاتەوە، هەروەها رادەستكردنی سەرجەم داهاتەكانی تایبەت بە هەناردەكردنی نەوت لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە لە ڕۆژی راگرتنی نەوتی هەرێمی كوردستان.
ماڵپەڕەکە باسی لەوەشکردووە، یەكێكی دیكە لە مەرجەكانی بەغداد بۆ خەرجكردنی موچەی موچوخۆرانی هەرێم، پێویستە حكومەتی هەرێم دەستبە پڕۆسەی بە ئەلیكترۆنی كردنی فەرمانبەران بكات و تاكۆتایی ئەمساڵ كۆتایی پێبهێنێت.