ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە پرسی مووچە کۆدەبێتەوە

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، کۆدەبێتەوە و پرسی مووچەی مانگی پێنج تاوتوێ دەکات.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و پرسی نەناردنی مووچە لەلایەن بەغدا تاوتوێ دەکەن و هەڵوێستی خۆیان ڕادەگەیەنن.

ڕۆژی سێشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە، چاوەڕێ دەکرا لە کۆبوونەوەکە، سوودانی بابەتی ناردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی کوردستان بخاتە دەنگدانەوە و بەشێوەی قەرز، یان سلفە پارەکە بنێردرێت، بەڵام لە کۆبوونەوەکەدا باسی ئەم بابەتە نەکرا.



AM:09:19:04/06/2025