هۆکاری سەرەکی بڕینی مووچەی هەرێم ئاشکرا بوو

ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت  لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە دەڵیت "گرێبەستە کانی ئەم دواییانەی هەرێم هۆکاری برینی مووچەی هەرێمە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاویکردەوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان "ئاماژی ئەرێنی" لە حکومەتی عێراقەوە پێگەیشتووە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستەڕوو کە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیران بە نیازە هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر کە یەکێکە لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.

شەرقولئەوسەت لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە کە گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا ئەمریکییەکان کە بەم دواییە بە بەهای ١١٠  ملیار دۆلار واژۆ کران، هۆکاری ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بووە.




PM:12:38:04/06/2025