لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ڕوونکردنەوە دەدرێت

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست ڕایدەگەیەنێت" ئەگەر بەغداد تەمویلی مووچەی مانگی پێنج بکات، ئەستەمە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشبکرێت". 

عەلی رەئوف نوێنەری گشتی مامۆوستایانی گرێبەست، ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" مووچەی مامۆستایانی گرێبەس لەسەر داهاتنی ناوخۆیە و پەیوەندی بە ناردنی پارەوە نییە لە بەغداد". 

دەشڵێت" لەم سۆنگەیەوە پەیوەندیمان بە وەزارەتی داراییەوە کردووە و داوامانکردووە کە پێش جەژن مووچەی مانگی پێنجمان پێبدەن". 

ئەوەشی خستەڕوو، دارایی هەرێم پێی ڕاگەیاندوون تا بەغداد پارەی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆران نەنێرێت، لێرە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشناکرێت.

جەختیشیکردەوە، ئەگەر بەغداد پێش جەژن تەمویلی مووچە بکات، ئەستەمە مامۆستایانی گرێبەست مووچە وەربگرن، چونکە هەمیشە ئەوان چەند رۆژێک دوای دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان وەریدەگرن. 



PM:02:50:04/06/2025