بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران بەشی ناوشار، پێنج کەسیان بەتۆمەتی ساغكردنەوەی پارەی ساختە گرت.
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران بڵاویکردەوە" بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران ـ بەشی ناوشار پێنج تۆمەتباریان دەستگیرکرد بەتۆمەتی ساغکردنەوەی پارەی ساختە".
ئاماژەی بەوەشداوە، دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک بە ناوی (ا،ا،م) دانیشتووی شاری شنۆی ئێران بە تۆمەتی ساغکردنەوەی پارە ساختە لە جۆری ٢٥ هەزاری دیناری عێراقی، و دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (ا،ب،م) و(ر،ا،ح) دانیشتووی سۆران ، بەتۆمەتی ساغکردنەوەی پارەی ساختە لە جۆری ٥٠ هەزاری دیناری عێراقی.
ڕاشیگەیاند" دوو تۆمەتباری تریان بە ناوەکانی (م،خ،م) و(ب،ی،ح) دانیشتووی شاری شەمزینانی تورکیا دەستگیرکردووە، بەتۆمەتی ساغکردنەوەی پارەی ساختە لە جۆری ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی".
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە" تۆمەتبارانی سەرەوە بەپێی یاسای ژمارە ٢٧١ی لە یاسای سزادانی عێراق، پەڕاوی لێکۆلینەوەیان بۆ کراوەتەوەو رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر و رووبەرووی دادگا کراون".