وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند" وڵاتەکەی
بەنیاز نییە هێزەکانی لەسوریا بکشێنێتەوە، وەزیری دەرەوەی تورکیاش
دەڵێت" لە پشتی پەردەوە بەرەوپێشچون لە ڕێککەوتنەکەی هەسەدە و
سوریا هەیە".
یەشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا بە
ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند" وڵاتەکەی هیچ نیاز و پلانێکی نییە هێزەکانی
لەسوریا بکشێننەوە و راشیگەیاند: سەربازەکانیان لەو وڵاتە مەشق و ڕاوێژ
پێشکەش بە هێزە چەکدارەکانی سوریا دەکەن".
هاوکات هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە
دیدارێکی تەلفیزیۆنیدا لە گەڵ میدیای فەرمی وڵاتەکەی رایگەیاند": لەدوای
ڕێککەوتنی 10ی ئازار لە نێوان حکومەتی سوریا و هەسەدە وەک ئەوەی دەردەکەوێت بەرەو پێشچونێکی
ئەوتۆ بەدی نەهاتووە".
ئەو وەزیرەی تورکیا ڕاشیگەیاند" پێشکەوتنی
بەرچاو لە پشت پەردەوە ڕوودەدات و جەختیشیکردەوە، کە کێشەی سەرەکی وڵاتەکەی لەگەڵ
ئەمریکا هاوکارییەکانی واشنتنە بۆ هەسەدە، لە ماوەی ڕابردوش نزیکبونەوەیان زۆر
بووە".