وتەبێژی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند" ئەوانەی میللەتیان برسی کردووە و لە ماڵی خودان و داوای لێخۆشبوون دەکەن، بڕوا ناکەم خوا لێیان خۆش بێت."
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک، نووسیویەتی: "لەبەر ئەوەی ئێستا هەموویان لە ماڵی خودان و داوای لێخۆشبوون دەکەن! کەس لێرە نییە ئیمزای ئەوە بکات میللەتێک برسی نەکرێت!"
دەشڵێت" ئێمەش هەمان خوا دەپەرستین، باوەڕ ناکەم لێتان خۆشبێت"!
قسەکانی پێشەوا هەورامانی دوای ئەوە هات کە پێنج ئەندامی دادگای فیدراڵی بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج لە سعودییەن بەو هۆکارەش ناتوانن کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی لەسەر پرسی مووچەی هەرێم بەڕێوەبەرن.