حاکم لەتیف مستەفا: جەژن مەکەن پەڕۆیەکی رەش بە ماڵەکانتاندا هەڵواسن


حاکم لەتیف مستەفا دادوەر و پەرلەمانتاری پێشوو دەڵێت" جەژنی قوربان مەکەن و پەڕۆیەکی رەش هەڵبکەن".

لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، لەتیف مستەفا پسپۆری یاسای و دەستوری کە بەناونیشانی " جەژن مەکەن و پەڕۆیەکی رەش هەڵبدەن " نووسیوویەتی " پیشنیاریکی سادە مووچەخۆری زوڵم لێکراوی هەرێم بۆ ئەوەی ناڕەزایی خۆت بەشیوەیەکی مەدەنی بگەیەنیت بە هەموو لایەک سەبارەت بەو زوڵمەی لەلایەن ئەم دوو حکومەتەوە لێت دەکرێت هەقی خۆیەتی بۆ ئەم جەژنە" یەکەم :جەژن نەکەیت دووەم: هەر کەسەو ئاڵایەک یان پارچە پەرۆیەکی رەش لەسەر ماڵەکەی و سەیارەکەی".

هەروەها لە درێژەی نووسینەکەیدا دەشڵێت" داوابکریت مووچەی موچەخۆران لەبن دەستی هەردوو حکومەت دەربهێنریت و نەتەوە یەکگرتوەکان و لیژنەیەکی بێلایەن سەرپەرشتی بکەن بەشە بوودجەی هەرێم چی ئەوەی لە بەغداوە دێت و چیش ئەوەی کە داهاتی ناوخۆیە لە پیشەوە مووچەی فەرمانبەرانی لێببدرێت ئینجا ئەوەی دەمێنیتەوە ببێتە بابەتی کێشە لە نیوان ئەو دوو حکومەتەدا، نەک بوودجەو مەسرەف وخەرجی خۆیان و پرۆژەکانیان و حزبەکان لە جاران زیاتری بۆ تەرخان بکریت و کە هاتە سەر مووچەی فەرمانبەران بڵێن بەش ناکات".
لەتیف مستەفا لە کۆتایدا دەڵێت" هەموو کەس دەزانیت بوودجەی هەرێم( پشکی تەرخانکراو لە داهاتی فیدرالی زائید داهاتی ناوخۆ) بەشی مووچەی تەواو دەکات و لێشی دەمێنیتەوە".

نووسینی ئەم دادوەرە دوای بڕیاری نە ناردنی مووچەی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە دێت.




AM:10:35:05/06/2025