پارێزگاری سلێمانی رێورەسمی جەژن سازناکات



پارێزگاری سلێمانی دەڵێت" بەهۆی ئەوەی دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی و عێراقی فیدراڵ خەڵکی کوردستانیان بەبارمتەگرتووە، هیچ رێوڕەسمێکی فەرمیی جەژن لە سلێمانی بەڕێوەناچێت".

هەڤاڵ ئەبوبەکر لە راگەیاندراوێکدا دابەشنەکردنی مووچەی وەک لوتکەی "نابەرپرسیارێتی و ترۆپکی ستەمکاری” ناوبردووە، نزای بۆ بەهێزبوونی ئیرادە و خۆڕاگری و پێکەوەکارکردنی هەمووان کردووە بۆ تێپەڕاندنی دۆخەکە.

پارێزگری سلێمانی دەشڵێت" لە رۆژانی جەژندا سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەتی خۆجێی سلێمانی لە خزمەتی هاووڵاتییاندا دەبن، بەڵام وەک ناڕەزایەتییەک بۆ ئەو دەسەڵاتحوکم و دەسەڵاتدەوڵەتەی هەیە و بانگەشەی مافی هاووڵاتیی و ئایینداریی و پێکەوەژیان دەکەن؛ هیچ ڕێوڕەسمێکی فەرمیی جەژن بەڕێوەنابەن".

هەفتەی رابردوو وەزارەتی دارایی بڕیاری دا مووچەی مانگی ئایاری ئەمساڵ بۆ هەرێم نەنێرێت لەو رۆژەوە سات بەسات ناکۆکیەکانی نێوان هەرێم و بەغدا قوڵتر دەبێتەوە. 


 



PM:12:17:05/06/2025