پۆلیسی سلێمانی: باندێکی لەشفرۆشیمان دەستگیر کرد

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای کرد کە شەوی رابردوو لە سلێمانی باندێکی لەشفرۆشیان دەستگیرکردووە کە لە چوار ژن و پیاوێک پێکهاتووە.

بەڕێوبەرایەتییەکە لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، لەسەر بنەمای زانیاری و لە چالاکییەکی هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی و پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، باندێکی پێنج کەسی لەشفرۆشیان دەستگیرکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، باندەکە لە چوار ژنی بەڕگەز عەرەب و پیاوێکی کورد پێکهاتووە و دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و سەرجەمیان بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە راگیراون.

پۆلیسی سلێمانی باس لەوەش دەکات، تۆمەتباران بەگوێرەی مادەی چوار لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی ژمارە هەشتی ساڵی ١٩٨٨ دەستگیرکراون.



PM:02:40:05/06/2025