بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم کاتی وەرگرتیی گەنمی جوتیاران ئاشکرا دەکات ودەڵێت "هەفتەی داهاتوو گەنمی جوتیارانی هەرێم وەردەگیرێت".
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، رۆژی سێشەممەی داهاتوو ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ، دەرگای سایلۆکانی هەرێم بەڕووی وەرگرتنی گەنمی جوتیاراندا دەکرێتەوە.
لەبارەی وردەکاریی پرۆسەکە، نەوزاد شێخ کامیل، رایگەیاند، رۆژی ١٠ی ئەم مانگە لەگەڵ کردنەوەی دەرگای سایلۆکاندا وردەکاریی پرۆسەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا دەخەینەڕوو.