ئەردۆغان: رێگە نادەین بەربەست بۆ پرۆسەی ئاشتی دروست بێت

سەرۆک کۆماری تورکیا جەخت لەوەدەکاتەوە کە رێگە نادەن هیچ بەربەستێک بۆ پرۆسەی ئاشتی دروست بکرێت . 

ئەمڕۆ هەینی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا پەیامێکی بەبۆنەی جەژنەوە بڵاوکردەوە و تێیدا باسی پرۆسەی ئاشتی دەکات و دەڵیت" ئەم پرۆسە خێردارە کە دەبێتە هۆی بەهێزبونی برایەتیی هەمیشەیی ٨٦ ملیۆن کەس، پشت بە خودا بەبێ ئەوەی رێگە بدەین هیچ بەربەستێکی بۆ دروست بکرێت، بەسەرکەوتویی بە ئەنجامی دەگەیەنین."

ئەردۆغان جەختی كردەوە ''تاوەکو سەد ساڵەی تورکیا نەکەین بە سەد ساڵەی برایەتی، دیموکراسی، خۆشگوزەرانی و ئاشتی، لە هەوڵدان ناوەستین. لەم رێگەیەدا بەبێ هیچ جۆرە جیاکارییەك، تەواوی ٨٦ ملیۆن کەس لەباوەش دەگرین''.

ڕۆژی ١٢ی ئایار پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەنجامی ١٢ـەمینی کۆنگرەی حزبەکەی ڕاگەیاند کە لە نێوان ٥ بۆ ٧ی ئەم مانگە، لە ژێر ڕۆشنایی بانگەوازی عەبدوڵلا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بەڕێوەچوو و تێیدا  بۆ بەرەپێشچوونی پرۆسەی ئاشتی بڕیاریدا چەک دابنێت و خۆی هەڵوەشاندەوە.




PM:02:36:06/06/2025