دەوڵەت باخچەلی: پێویستە دەستبەرداری دەستوری کودەتا بین

سەرۆکی مەهەپە جاریکی دیکە ستایشی بڕیایر پەکەکە بۆ چەکدانان کردو ڕایگەیاند، پڕۆسە کە بۆ داهاتوی تورکیا گرنگ دەبێت. 

دەوڵەت باخچەلی بەیانی ئەمڕۆ دوای ئەوەی سەردانی گۆڕی ئاڵپ ئارسلان تورکێش، یەکەم سەرۆکی پارتی ناسیۆنالیستی تورکی کرد بۆ پیرۆزبایی جەژنی قوربانی کرد وتی" تورکیایەکی دوور لە تیرۆر لەگەڵ ئەم جەژنەدا بەردەوام بەهێزتر دەبێت".

سەرۆکی مەهەپە لە سەر گۆڕی یەکەم سەرۆکی پارتەکەیەوە ستایشی بڕیاری کۆنگرەی ١٢ی پەکەکە کرد ونە هەوڵێکی گرنگی وەسف کرد، وتیشی"  ئەم جەژنە جەژنێکە لە دەرەوەی ئەو قۆناغانەی کە لە ڕابردوودا ئێمەیان بۆ تاریکی ڕاکێشا، پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان پرۆسەی تورکیای دور لە شەڕ لە باوەش بگرن''.

باخچەلی داوای کرد گەنجان بەشیوەی خراپ بەکار نەهێنرێن و  لەبەر ئەوەی شەقامەکانی وڵاتەکە پێویستی بە ئارامی هەیە، پێویستە وڵات دەستبەرداری دەستوری کودەتا بێت، قبوڵ بکرێت کە دەستوورێکی نوێ پێویستە



PM:06:23:06/06/2025