لە سنووری ئامێدی منداڵێکی حەوت ساڵان خنکا

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵان لە سنووری قەزای ئامێدی کەوتە ناو ئاوی زێی گەورە و خنکا.

بەپێی زانیارییەکان، منداڵەکە ناوی (ئ، س) تەمەنی حەوت ساڵانە، ئەمڕۆ لەگەڵ خێزانێکە بەمەبەستی گەشت و سەیران سەردانی شارەدێی دێرەلوکی سەر بە قەزای ئامێدیان کردووە، بەڵام دواتر کەوتە ناو ئاوی زێی گەورە و خنکا.

هەر بەپێی زانیارییەکان، منداڵەکە دوای ئەوەی کەوتووەتە ناو ئاوەکەوە، تا ئێستا نەتوانراوە تەرمەکەی بدۆزرێتەوە.



PM:09:22:06/06/2025