"دەبێت بڕیاری ڕاگرتنی مووچە هەڵبوەشێتەوە"

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەڵێت" دەبێت بڕیاری ڕاگرتنی مووچە هەڵبوەشێتەوە". 

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە پەیامێکدا داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکات لەبارەی ڕاگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم. 

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە" پێویستە حکومەتی فیدراڵ بەرپرسیارێتییە دەستووری و نیشتمانییەکانی خۆی بەرامبەر بە هەموو هاوڵاتییانی عێراق، بە هەرێمی کوردستانیشەوە، جێبەجێ بکات". 

هەروەها داواش دەکات بەپەلە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکە خەرج بکرێت، بۆ ئەوەی دادپەروەری و یەکسانی بۆ هەمووان مسۆگەر بکرێت و کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەو بڕیارە لەسەر مافی فەرمانبەران نەمێنێت.



PM:10:11:06/06/2025