لە هەولێر و ئیدارەی سۆران پزیشکانی نیشتەجێی خولاوی ساڵی یەکەم و دووەم بایکۆتی دەوام دەسپێدەکەن.
لە راگەیەندراوێکدا پزیشکانی نیشتەجێی خولاوی ساڵی یەکەم و دووەم لە هەولێر، ئەمڕۆ هەینی رایانگەیاند" سبەینێ بایکۆتی دەوام لە هەموو نەخۆشخانەکان دەستپێدەکەین تا ئەو کاتەی داواکارییەکانیان جیبەجێ دەکرێن".
ئاماژە بەوەشدەکەن، بەهۆی تەواوبوونی ماوەی یاسایی کارکردنیان و جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان، چیتر لە نەخۆشخانەکانی هەولێر و سۆران دەوام ناکەن.