لەیەکەم ڕۆژی جەژندا ٢٢٣ کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە

تەنها لەیەکەم ڕۆژی جەژندا ٢٢٣ کەس سەردانی نەخۆشخانەکانی هەولیر و هەڵەبجەیان کردووە و زۆرترین حاڵەتیش رووداوی ماتۆڕ سکیل بووە.

فەرحان حەمەخان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە، بە ماڵپەڕی پارتی ڕاگەیاندووە، لە بەیانییەوە تاوەکوو کاتژمێر شەشی ئێوارە زیاتر لە ٩٠ کەس سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجەیان کردووە، لەو ژمارەیە چوار حاڵەت ڕەوانەی نەخۆشخانەی شارکراون لە سلێمانی.

وتەبێژی تەندروستی هەڵەبجەش رایگەیاند، حاڵەتەکان زۆرینەیان ڕۆژانە دووبارەن و بەشێک لەوانەش بەهۆی ژەهراویبوونەوە سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنیان کردووە.

لەلایەکی دیکەوە، لە بەرەبەیانەوە تاوەکوو کاتژمێر ١٠ی ئەمشەو ١٣٣ کەس سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵاتیی هەولێریان کردووە.



AM:09:08:07/06/2025