کاتی گەڕانەوەی حاجیانی هەرێم ڕاگەیەنرا

وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند" سەرجەم حاجیانی هەرێم سەلامەتن"، وتیشی" لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە گەڕانەوەی حاجیان دەستپێبکات".

ئەمڕۆ شەممە 7ی حوزەیران نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێم ڕایگەیاند" لەگەڵ حاجیانی هەرێمین و سەرجەمیان سەلامەتن، هیچ حاڵەتێكی مردن یان نەخۆشكەوتنی قورس لەناویاندا ڕووینەداوە".

وتیشی" سەبارەت بە گەڕانەوەی حاجیان پەیوەستە بە دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی عێراق ئەوان بڕیاری لێدەدەن، بەڵام پێشبینیدەكەین لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە گەڕانەوەی حاجیان دەستپێبكات، سەرەتاش ئەو حاجیانە دەگەڕێنەوە كە بەڕێگای وشكانی گەشتیان كردووە".

ئەوەش لە کاتێکدایە زیاتر لە پێنج هەزار حاجی لە  کوردستان سەردانی سعودیەیان کردووە بۆ فەریزەی حەج.




PM:01:52:07/06/2025