هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئارڤانی ٧ ساڵان لە ئاوی زێی گەورە بەردەوامە

 هەوڵەکان بۆ دوزینەوەی تەرمی ئارڤانی تەمە 7 ساڵ کە دوێنێ لە روباری زێ گەورەدا خنکابوو،بەردەوامە.

ئەمڕۆ شەممە ٧ی حوزەیران بۆ دوەم ڕۆژ تیمی فریاکەوتنی خێرا هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئارڤانی تەمەن ٧سالان کە ڕۆژی رابردوو لە رووباری زێی گەورەدا خنکابوو بەردەوامە.

بۆ ئەو مەبەستەش  ئاوی روباری زێ گەورە لە ناحیەی دێرەلۆكی سەر بە قەزای ئامێدی لە نێوان کاتژمێر ١:٣٠ی تا کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەروو لە بەنداوەکە گڵدەدرێت  و هاوکات  داوا لە خەڵک دەکرێت لە کەناری ڕووبارەکە لە دێرەلۆکەوە تا شێلادزێ و ئاگاداری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوەکە بن.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە مانگی رابردووش کچێک بە ناوی ئاڤێستا لەو ئاوەدا خنکا و سەرەرای تێپەڕبوونی مانگێک تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.




PM:02:26:07/06/2025