لە میانەی ناکۆکییەکانی نێوان یەکێتی و لاهوری شێخ جەنگی، ماوەیەک لەمەوبەر، بەڕێوەبەری نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، عەتا محەمەد رایگەیاند" دوو پرۆژە لە نزیک یانەی نەورۆز دروستدەکەن"، لە وەزارەتی شارەوانییەکانەوە بە فەرمی شارەوانی سلێمانی ئاگادار کراوەتە کە نابێت ئەو پرۆژانە بکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " سەرەتای ئەم مانگە لە وەزارەتی شارەوانی هەرێمی کوردستانەوە کە ساسان عەونی وەزیرەکەیەتی و پارتی یە، نامەیەک ئاراستەی شارەوانی سلێمانی کراوەو ئاگادار کراونەتەوە کە نابێت هیچ پرۆژەیەک بە دەر لە پرۆژەیەک کە خزمەتی یاریگای نەورۆز و وەرزش بکات، لە نزیکی یاریگای نەورۆز سازبکرێت.
لە کۆتایی مانگی ئایاردا بەرێوەبەری نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، عەتا محەمەد لە یەکێک لە تەلەفزیۆنەکانی یەکێتی رایگەیاندبوو " دوو پرۆژه له تهنیشت یاریگای نهورۆز ئاماده كراون و بهم زووانه دهست به جێبهجێكردنیان دهكرێت".
هەروەها وتبووشی " زهوییهكان گهشتیارین و پرۆژهكانیش میكسن و بهپێی یاسا و رێنماییهكان جێبهجێ دهكرێن، سهدا ٧٠ ی گهشتیارییه و سهدا ٣٠ نیشتهجێبوونه".
ئەم وەڵامەی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی وەڵامێک بوو بۆ لاهوری شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل کە پێشتر وتبووی " ئەم کاک قوبادە ئەمشارەی تێکداوە، هەر خەریکی دزی و فزی خۆیانن، زەویان نەهێشتووە لەم شارەدا".
هەروەها وتبوویشی" چاویشیان دەربێت ناهێڵم تەدەخولی ئەم ناوچەیە بکەن، چ پیاوێک خۆی بە پیاو دەزانێت، بە بافڵ و قوبادیشەوە بێن بە چواردەوری ئەم ساحەیەدا.. هەر بازرگانێک بیر لەوە بکاتەوە پرۆژە بەبێ ئاگاداری ئێمە بکات، خاوەنی ژیانی خۆی نابێت".