هێزەکانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی هێرشێکی فراوانی تورکیاوە كچه گه‌ریلایه‌ك شه‌هیدبووە کە به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌ڵمانى بووه و پێشتریش به‌شداری به‌رخۆدانى كۆبانێى له ڕۆژئاواى كوردستانیش كردووە".
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزه‌كانى پاراستنى گه‌ل (هەپەگە)، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ڕۆژى ٢٩ى ٤ى ئه‌مساڵ توركیا هێرشێكى گه‌وره‌ى ئاسمانى كرده سه‌ر گردی بەهاریی هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە هه‌رێمى كوردستان و به‌هۆیه‌وه (تیژدا زاگرۆس) كه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌ڵمانییه شه‌هیدبووە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" هاوڕێمان تیژدا لەسەر بنەمایی ئازادی گەلان، پارادیمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی و ئازادیخوازی ژنی ڕێبەر ئاپۆیی لە خۆیدا ناونشینکرد، خۆی لە سیستەمی سەرمایەداری دابڕیی و ڕویکردە چیا ئازادەکانی کوردستان".
هه‌په‌گه دەشڵێت" له بنه‌ڕه‌تدا تیژدا زاگرۆس، ناوى (کێلی فرێیگانگ)ه‌و له شارى هامبۆرگى ئەڵمانیا له‌دایكبوه، دایكى ناوى (گوندا)یه‌و باوكیشى ناوى (جۆگهه‌ن)و ڕۆژى ٢٩ى مانگى ٤ به‌هۆى هێرشێكى سه‌ختى توركیاوه شه‌هید بووە".