کەشناسی: پلەكانی گەرما سەرلەنوێ بەرزدەبنەوە

کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" پلەکانی گەرما سەرلەنوێ بەرزدەبنەوە". 

بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی عێراق، سبەی یەكشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەی باكور، هەروەها پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور بەجێگری دەمێننەوە، بەڵام لە ناوچەكانی باشوور بەرزدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەرزترین پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ یەكشەممە بەم شێوەیەیە، سلێمانی و دهۆك ٣٦ پلە، نەینەوا و كەركوك ٤٠ پلە، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنبار ٤٢ پلە، بەغدا و بابل و واست ٤٣ پلە، نەجەفی ئەشرەف، كەربەلا، دیوانیە، میسان، و موسەننا ٤٤ پلە، ناسریە و بەسرە ٤٥ پلەی سەدی.

کەشناسی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، كەش و هەوای ڕۆژی دووشەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها لە ناوچەی باكور نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی سووك لە ناوچە شاخاوییەكان، پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور و لە ناوچەكانی باكور هاوشێوە دەبێت.

باسی لەوەشکردووە، ڕۆژی چوارشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.



AM:12:05:08/06/2025