چەمچەماڵ: کرێکارێک لە بینایەک دەکەوێتە خوارەو گیان لەدەستدەدات



لە شاری چەمچماڵ كرێكارێك کە خاوەنی سێ منداڵی پێداویستی تایبەتە، لە بینایەک دەکەوێتە خوارەوەو گیان لە دەستدەدات.

لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی" سپی میدیا " عوسمان زیندانی سەرۆكی سەندیكای بیناسازی سلێمانی ڕایگەیاند"  كرێكارێك لە چەمچەماڵ بە ناوی ئاسۆ ئیبراهیم حەمە ڕەشید كە تەمەنی ٣٩ ساڵەو باوكی سێ منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەتە، پاش ئەوەی ٢٠روژ لەمەو بەر لە تەلارێكی بازرگانی كەوتە خوارەوە، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا".

لە درێژەی لێدوانەکەیدا سەرۆكی سەندیكای بیناسازی سلێمانی ئاشکرای کرد " لایەنە پەیوەندیدارەكان لە ئاستی پێویستدا نەبوون بۆ پاراستنی ژیان و گیانی كرێكاران و ئەم كارانەش بە پێشێلكردنی یاسای ژمارە ٧٢ ی دەستەبەری كۆمەڵایەتی ژمارە ٣٩ ساڵی ١٩٧١ دادەنرێت كە مافی كرێی گونجاو سەلامەتی كرێكاران تیادا ئاماژەی پێكراوە".

مانگ نییە لەسەر ئاستی هەرێم چەند کرێکارێک لەسەر کار بەهۆی دابینەکردنی پێداویستی سەلامەتیەوە لە بیانا بەرزەکان نەکەونە خوارەوەو گیان لەدەستنەدەن، خاوەن کارەکانیش زۆر کەم قەرەبووی خێزانەکانیان دەکەنەوە.




PM:03:12:08/06/2025