لە گەرمیان گەشتیارێک
لە رووباری سیروان لەکاتی مەلەکردندا خنکاو سێ هاوڕێ بۆ لێکۆڵینەوە دەستگیرکران.
عەلی جەمال قدووری،
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" نیوەڕۆی
ئەمڕۆ لە سنووری ناحیەی مەیدان گەشتیارێکی عەرەب بە ناوی(جابر نەجم) لەدایکبووی ٢٠٠٤
دانیشتووی شارەبان لەکاتی مەلەکردندا لە رووباری سیروان خنکا".
لە درێژەی
لێدوانەکەیدا وتیشی " ئەو گەشتیارە لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی بەمەبەستی گەشتکردن
چوونەتە سنووری گەرمیان، ئێستا سێ هاوڕێی کە لەکاتی رووداوەکەدا لەگەڵیبوون
دەستگیرکراون".
"تەرمی گەشتیارەکە بەمەبەستی توێکاری رەوانەی پزیشکی دادی دەربەندیخان کراوە و
پۆلیسی مەیدان لەسەر رووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە"( وتەبێژی پۆلیسی
گەرمیان ئەم زانیاریانەشی ئاشکرا کرد).