لە دووەم رۆژی
جەژن قورباندا، بنەماڵەی عەبدوڵا ئۆجەلان و شەش زیندانیی دیکە هاوڕێی لەلایەن
کەسوکاریانەوە سەردانی لە گرتووخانەی ئیمڕاڵیان کران.
عومەر ئۆجەلان،
پەرلەمانتاری پارتی دەم و چەند کەسێکی خێزانەکەی، رۆژی شەممە لە ئیمتاڵی سەردانی عەبدوڵا
ئۆچەلان، رێبەری پەکەکەیان کرد.
عومەر ئۆجەلان لە
هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی، "وەک بنەماڵە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان
کۆبووینەوە، باوەڕمان پتەوتر بوو بە پرۆسەی
بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی و رێگە بۆ سیاسەتێکی نوێ و رێکخستنێکی نوێ،
نوێ دەکاتەوە".
" لەم کاتەدا کە پێشکەوتنی گرنگ و مێژوویی
روودەدەن، پەیامی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ جەژن ئەوەیە، کە جەژنی قوربان بەبێ قوربانیدان
لە گەلی کورد پیرۆز دەکات".(
ئەمەش بەشێکی تری پۆستەکەی عومەر ئۆچ ئالان بوو).
بۆ یەکەمجارە ئۆجەلان
لە ماوەی ٢٦ ساڵدا لەگەڵ ئەو دوو برازایەی یەکببینن .
لە هەمان رۆژدا
هاوڕێکانی ئۆچئالان، حامیلی یڵدرم لەگەڵ براکەی و ئامۆزاکەیدا، عومەر خەیری کۆناریش
لەگەڵ براکەیدا چاویان بە یەکدی کەوت.