ئەمڕۆ یەکشەممە ئاگر لە کامپی دەرکاری ئاوارەکانی شنگال لە قەزای زاخۆ کەوتەوە، لە ئەنجامدا سێ کابینە سووتان.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەرگری شارستانی قەزای زاخۆ، ئەمڕۆ ئاگر لە كەمپی ئاوارەكانی شنگال لە شارەدێی دەركار سەر بە قەزای زاخۆ كەوتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە ئێستادا ئاگرەكەیان کۆنترۆڵکردووە و زیانی گیانی نەبووە، بەڵام بەهۆی ئاگرەکەوە سێ کابینە سووتان.