لە سنوری گەرمیان هەڵمەتێکی کێوماڵکردن ئەنجامدرا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر ڕایدەگەیەنێت" لە سنووری ئیدارەی گەرمیان هەڵمەتی کێوماڵکردن ئەنجامدرا و چه‌ند حەشارگەیەک پاككرانه‌وه‌". 

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر كە وێنەیەكی دەست ماڵپەڕی (سپی) كەوتووە و تێیدا هاتووە" بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی هاوڵاتییان و لە ناوبردنی هەر مەترسییەکی تیرۆر و تۆقاندن، هێزەکانمان بە هاوبەشی هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، هەڵمەتێکی کێوماڵکردنی چڕیان لە سنووری گەرمیان ئەنجامدا". 

ئەوەش هاتووە" لە هەڵمەتەکدا توانرا چەند حەشارگەیەک کە بەکاردەهات لەلایەن ئەو گروپانەوە، دەستیانبەسەردابگیرێت و پاکبکرێنەوە و ژمارەیەک کەرەستە و پێداویستییش کە بەکاریاندەهێنا، دەستیانبەسەردابگیرێت". 

دەشڵێت:" بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و مەترسییەکانی، ئەرکێکی بەردەوامە لەسەر شانی دژەتیرۆر و هاوپەیمانە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی، تا لەناوبردنی دوایین پێگە و ئەندامی تیرۆریستان، ئەم ئەرکە بەردەوامدەبێت". 



PM:09:40:08/06/2025