لە ماوەی دوو ڕۆژی پشووی جەژنی قورباندا، بەهۆی قوربانیكردنەوە زیاتر لە ١٢٣ حاڵەتی دەست و پەنجە بڕین و برینداربوون لە هەولێر تۆمارکراوە.
نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوا لە هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە ماوەی دوو ڕۆژی پشووی جەژنی قورباندا، بەهۆی قوربانیكردنەوە زیاتر لە ١٢٣ حاڵەتی دەست و پەنجە بڕین و برینداربوون لە نەخۆشخانەكەمان تۆمار كراوە".
فریاکەوتنی ڕۆژئاوا لە هەولێر داواش لە هاوڵاتییان دەکات زۆر وریا بن لە كاتی بەكارهێنانی چەقۆ و ئامێرە تیژەكان لە هەموو كاتێك و بەتایبەتی لە كاتی قوربانی كردن.
پێشتریش وەزارەتی تەندروستی هەرێم داوای لە هاوڵاتییان کردبوو لە ماڵەكان و ناو كۆڵانەكان ئاژەڵ سەرنەبڕن.
هەروەها داواشیکرد لە كوشتارگەكان لە ژێر چاودێری تیمە تەندروستییەكان ئەو كارە ئەنجام بدەن.