سه‌ركرده‌یه‌كی پێشووی یه‌كێتی هەڵوێستی خۆی لەسەر پشتگیری ریفراندۆم دووپاتدەکاتەوە و دەڵێت" كورد ده‌توانێت جارێكی دیكه كارتی ڕیفراندۆم به‌كار بهێنێته‌وه".
سالار عه‌زیز، سه‌ركرده‌ی پێشووی یه‌كێتیی لە لێدوانێکی لەگەڵ میدیای پارتی جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی خۆی كرده‌وه سه‌باره‌ت به پشتگیریكردنی ڕیفراندۆم و وتی" ته‌نانه‌ت مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا خودی خۆی ده‌ڵێت: له به‌رانبه‌ر ڕیفراندۆمدا هه‌ڵه‌مان كرد".
سالار عه‌زیز، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم بووایه و هێزی پێشمه‌رگه‌یش شه‌ڕی بكردایه، شه‌ڕ له كوێ بوه‌ستابایه، ئه‌وێ ده‌بووه كوردستان، كه ڕه‌نگه كورد له‌ناو كه‌ركووك به‌رگریی بکردایە و ڕه‌نگه پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتوو بووایه، كه‌واته كه‌ركووك ئێستا به ده‌ست كورده‌وه ده‌بوو.
وتیشی" كورد ده‌توانێت جارێكی دیكه كارتی ڕیفراندۆم به‌كار بهێنێته‌وه، عێراق تا ئێستا كوردی قبووڵ نییه، ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتن جگه له‌وه‌ی بڕیاری سیاسی به‌رانبه‌ر به كورد ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت وه‌كوو مه‌زهه‌بیش به چاوێكی دیكه سه‌یری كورد ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیان كورد به كافر و هه‌ندێك جاریش به جنۆكه ناوی ده‌به‌ن.".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پێشووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راشیگەیاند" سه‌رۆك بارزانی له‌و ڕۆژه‌وه خۆشویستووه كه باسی ڕیفراندۆمی كرد و له‌و ڕۆژه‌وه بوونه‌ته هاوڕێی و تا ئێستا پشتیوانی ده‌كات.
هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە هەر کەسێک لە سەنگەری کوردایەتیی بێت و خەمخۆری نیشتمان بێت، هاوڕێمە و هاوخەبات و هاوبیرمە، خۆمی بۆ بە كوشت دەدەم.