سەردار عەزیز نووسەر و شرۆڤەکاری سیاسی لە وتارێکدا دەڵێت" مام جەلال تاڵەبانی بەوە ناسراوبوو کە توانای ئەوەی هەبوو لە گەڵ کەسانی جیاواز لە جەمسەرە سیاسییەکاندا، پەیوەندی دروست بکات، لەم دۆخەدا بە تایبەتی سیاسییە ئێرانی و ئەمریکیەکان".
سەردار عەزیز باسی لەوەش کردوە" ئایا دۆخی یەکێتی و جیوپۆلەتیکی سلێمانی تاڵەبانی ناچارکردوە کە وەها بێت یان کەسایەتی تاڵەبانی خۆی وەهابوە، ئەمە وەک جەدەلی مریشک و هێلکەیە".
لە بەشیکی دیکەی وتارەکەشیدا ئەو نووسەرە بەناوبانگە دەڵێت" ئەوەی گرنگە کە سلێمانی یان یەکێتی بە ئاسانی ناتوانێت لە جەمسەرێک بێت، بەڵام ماچکەری پێویستە بۆ ئەوەی لە جەمسەرێک زیاتر بێت. دەکرێت بڵێین کە ئێستا یەکێتی قەیرانی ماچی هەیە."