بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاوی کردەوە" لە چوار ڕۆژی جەژندا، ١٦ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراون، نەخۆشخانەی ڕزگاریی فێرکاریش دەڵێت" تەنها لە سێیەم ڕۆژی جەژندا، ٦٧٥ سەردان و دو حاڵەتی مردن تۆمار کراون".
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاوی کردەوە" لە چوار ڕۆژی جەژندا، ١٦ حاڵەتی ئاگر کەوتنەوە لە ناوچە جیاوازەکانی پارێزگای هەولێر تۆمار کراون، کە زیانەکانییان تەنها ماددی بوە و هیچ زیانێكی گیانییان لێ نەکەوتوەتەوە".
لەلای خۆشیەوە، نەخۆشخانەی ڕزگاریی فێرکاری لە ڕاگەیەنراوێكدا، ئاماری سەردانیکەرانی نەخۆشخانەکەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" تەنها لە سێیەم ڕۆژی جەژندا، ٦٧٢ سەردان بە گشتی تۆمار کراون، کە ٥١١ یان ڕاوێژکاری و ١٦١ـشیان فریاکەوتن بوون".
نەخۆشخانەی ڕزگاریی فێرکاری ئاماژەی بەوەش کردوە، هەر لەو ماوەیەدا، دوو حاڵەتی مردن تۆمار کراون و حەوت نەشتەرگەریش ئەنجام دراون.