ئەمڕۆ دووشەممە گەشتیارێکی عەرەب بەهۆى کەوتنە خوارەوە لە سەیرانگایەکى سنووری قەزای ئامێدى گیانی لەدەستدا.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی قەزای ئامێدی، ئێوارەی ئەمڕۆ گەشتیارێكی عەرەب لە بەرزایی سەیرانگاى گەلى شێرانەى سنوورى ناحیەی دێرەلۆک لە قەزای ئامێدى کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.
بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان، هاوڵاتییەکە گەشتیارێکى تەمەن ٢٨ ساڵى لە نەتەوە عەرەبە و، لە ئێستادا تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشکی دادی ئامێدی کراوە.