بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، ئەمڕۆ لەسەر رێگەی موسڵ - بەغداد، بەهۆی تیژڕەوییەوە ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا.
ئاماژە بەوەشدەکەن، رووداوەکە بووەتەهۆی گیان لەدەستدانی سێ ئەندامی خێزانێک و شەش کەسی دیکەش برینداربوون و سەرجەمیان خەڵکی پارێزگای دهۆکن کە باوک، دایک و منداڵێکیان لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها لە ئێستادا بریندارەکان لە نەخۆشخانە چارەسەری پزیشکی وەردەگرن، تەرمەکانیش ڕەوانەی زێدی خۆیان لە سێمێل کراون و بڕیارە لە گۆڕستانی قەزاکە ئەسپەردەی خاک بکرێن.