رۆژنامەی شەرقولئەوسەت ڕایدەگەیەنێت" هۆکاری سەرەکی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد پەیوەندی بە کێشەی دەستوری قوڵەوە هەیە".
ئەمڕۆ دووشەممە رۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە راپۆرتێکدا سەبارەت بە کێشەکانی هەولێر و بەغداد بڵاویکردەوە" عێراق ساڵانە نزیکەی حەوت ملیار دۆلار بۆ کەرتی کارەبا خەرج دەکات و کۆی گشتی خەرجکراوەکانی ئەم کەرتە گەیشتووەتە نزیکەی ٢٠٠ ملیار دۆلار بەبێ ئەوەی هیچ پێشکەوتنێکی ئەوتۆی بەدەست نەهێناوە".
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ناکۆکی نێوان بەغدا و هەولێر تەنیا لەسەر مەسەلەی گواستنەوەی پارە یان پێدانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نییە، بەڵکو لە بنەڕەتدا پەیوەندی بە کێشەیەکی دەستووری قوڵەوە هەیە کە پەیوەندی بە سروشتی خودی سیستەمی فیدراڵییەوە هەیە.