لە ئێران دوو بەندکراوی کورد لەسێدارەدران

ئەمڕۆ دووشەممە سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی کەرەج جێبەجێکرا.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی هەنگاو، ئەمڕۆ سزای سێدارەی کەریم هیممەتی خەڵکی هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان و هەمزە یاری، خەڵکی شاری دولفانی پارێزگای لوڕستان لە بەندیخانەی ناوەندی کەرەج جێبەجێکرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەمزە یاری چوار ساڵ لەمەوبەر و کەریم هیممەتی پێنج ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستگیرکران و سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرابوو.



PM:10:11:09/06/2025