پەرلەمانتارێکی پارتی: دۆخی عێراق تێکدەچێت

پەرلەمانتارێکی پارتی رایدەگەیەنێت کە لە مانگی ٩ بەدواوە دۆخی عێراق تێکدەچێت و گۆڕانکاری گەورە ڕوو دەدات.

شوان کەلاری، پەرلەمانتاری پارتی لە بەغدا بە میدیای پارتی راگەیاند" عێراق لەلایەن وڵاتێکی دراوسێ کۆنتڕۆڵکراوە، دۆخەکەش بەو شێوەیە بەردەوام نابێت، لە مانگی ۹ بەدواوە بەپێی پێشبینیەکان دۆخی عێراق تێکدەچێت و گۆڕانکاری ڕوودەدات".

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی دەشڵێت" چەند سەرکردەیەکی شیعەکانیش دەکرێنە ئامانج کە میلیشیاکانیان کۆنتڕۆڵی دەسەڵاتی عێراقیان کردووە، دەستور جێبەجێ ناکرێت".

ئەوەش لە کاتێکدایە کە بەشێک لەچاودێران پێیان وایە بەشێک لە بەرپرسانی پارتی بۆ لابردنی سەرنج لەسەر کێشەی مووچە و کەمکردنەوەی ناڕەزایەتیە ناوخۆییەکانی هەرێم ئەو جۆر لە هەوالانە بڵاودەکەنەوە.




AM:09:36:10/06/2025