ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی سەربەنەتەوەیەکگرتوەکان کۆدەبێتەوە و چاوەڕێ دەکرێت تیشک بخاتەسەر ناکۆکیەکانی هەرێم و بەغدا.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی حوزەیران ئەنجومەنی ئاسایشی سەربەنەتەوەیەکگرتوەکان کۆدەبێتەوە و بڕیارە لەکۆبونەوەکە محەممەد حەسان نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکانو سەرۆکی نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) ڕاپۆرتێک لەبارەی ڕەوشی عێراق پێشکەشبکات.
بە گوێرەی زانیارییەکان لەبەشێکی کۆبوونەوەکەدا چاوەڕێ دەکرێت تیشک بخاتەسەر ناکۆکیەکانی هەرێم و بەغدا، لەنێویشاندا کێشە داراییەکان کە بۆته هۆی دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.