دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی سلێمانی دەکرێت و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی ھەرێمیش داوای بەرزکردنەوەی ڕێژەکەی دەکات.
ئەمڕۆ سێ شەممە ١٠ی نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی ڕایگەیاند، لەم ئەمڕۆوە و بەدیاریکراوی کاتژمێر١٠ی بەیانی، دەرگای سایلۆی پیرەمەگروون بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەکرێتەوە، جووتیاران دەتوانن لە ئەمڕۆوە گەنمەکانیان بهێننە سایلۆکان.
ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە، حکومەتی عێراق بڕیاریداوە، تەنیا ٤٠٠ ھەزار تەن گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان وەربگرێت، لە کۆی ئەو ٤٠٠ ھەزار تەنە، ١٥٤ ھەزار تۆن بۆ پارێزگای سلێمانی و ١٣ ھەزار تەنیش بۆ پارێزگای ھەڵەبجە دانراوە.
لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان داوای زیادکردنی بڕەکەی کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە.
لەبارەی سایلۆکانی دیکەوە، بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی گوتی، لە رۆژانی داھاتوودا ھەموویان دەکرێنەوە.