بە هۆی رووداوێکی هاتوچۆ دوو کەس گیانیان لەدەستدا

بە هۆی رووداوێکی هاتوچۆ  لەسەر رێگای گشتیی کەرکوک – بەغدا لە سنووری خورماتوو دوو کەس گیانیان لەدەست دا.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی حوزەیران ئیحسان عەباس، بەڕێوەبەری هاتوچۆ دەرەکییەکانی خورماتوو رایگەیاند، "ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان دەبڵ کە لە کەرکوکەوە گەڕاوەتەوە بەرەو بەغدا، لەنزیک دەروازەی خورماتوو بەتیژڕۆییەوە کۆنتڕۆڵی لەدەست داوە و خۆی بە دەروازەکەدا کێشاوە، بە هۆیەوە شۆفێر و سەرنشینێکی کە خەڵکی بەغدان، دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە”.

وتیشی" دوای لێکوڵینەوە و پشکنینی ئۆتۆمبێلەکەیان دەرکەوت، چەند بوتڵێک لە خواردنەوە کحولییەکانیان پێ بووە و لە رێگا خواردوویانەتەوە، بەهۆی مەستبوونەوە کۆنتڕۆڵیان لەدەستداوە و تووشی رووداوەکە بوون".




AM:11:57:10/06/2025